به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ«موقتەدا سەدر» رابەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا پاش کۆتایی ھاتنی پرۆسەی دەنگدان، رایگەیاند: ئەمڕۆ پابەندبوونی خۆمان بۆ گەلی عێراق دوپات کردەوە، ئەویش لەرێگەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتییەوە بۆ پەرلەمان، بۆیە سوپاسی دەنگدەران و «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین کە هۆکاربوو بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بەسەرکەوتنێکی گەورە کۆتایی بێت.
موقتەدا سەدر لەپەمەکەی داا ئاماژەی بەوەش کرد، هەروەک بەڵێنی هەڵبژاردنی پێشوەختیان بە گەلی عێراقدا بوو، ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکە بەڕێوە براو پابەندبوونی خۆشیان بۆ گەلی عێراق دوپات کردەوە، بەو پێیەی کە هەڵبژاردنەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕو، سوپاسی لایەنە بەشدارەکان، دەنگدەران، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مەرجەعیەت و خۆشەویستانی چاکسازی دەکەین کە بوونە ھۆی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنەکە.
کاتژمێر حەوتی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەروی دەنگدەراندا کرانەوە و کاتژمێر شەشی ئێوارەش تەواوی ناوەندەکانی دەنگدان لە عێراق و کوردستان داخران.
342/